٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە سەرکەوت کەمال میرە و، خانەوادەی ئاوارە خدر بەگ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز سەرکەوت کەمال میرە 

خەمباربووین بە بیستی ھەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (کەمال میرە مێرگەسۆری).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

......................................................................................................................................................

بەڕێزان خانەوادەی ئاوارە خدر بەگ

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی ھەڤاڵ و کارمەندی دەزگاکەمان، خوالێخۆشبوو (ئاوارە خدر بەگ)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار