پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (خدر خۆشناو)

بەڕێزان/ خانەوادەی هونەرمەند (خدر خۆشناو)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی شاری ھەولێر و کوردستان (خدر خۆشناو)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە هونەرمەندان و هەوادارانی دەنگی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەشەریكی خەمتان دەزانین.
هونەرمەند (خدر خۆشناو) یەكێك بوو لەو هونەرمەندە ناسراوانەی گەلەكەمان، كە دەیان ساڵە خزمەتێكی زۆری هونەری میللی و فۆلكلۆری كوردی كردووە، هیواخوازین هاوخەمیی دڵسۆزان و هونەردۆستان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و، خوای گەورە گیانی ھونەرمەندی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٨ـی ٨ـی ٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
