پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی وەرزشوان و میدیاکار (ئەحمەد عەزیز)

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵ و هاوكارمان(ئەحمەد عەزیز)
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە گوێ بیستی هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوكارمان، میدیاكاری بواری وەرزشی(ئەحمەد عەزیز)بووین، کە بەداخەوە بەھۆی رووداوی ئۆتۆمبێل خۆی و ھاوژین و کوڕێکی ماڵئاواییان لە ژیان کرد. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(ئەحمەد عەزیز) كەسایەتی ناسراو و دیاری بواری وەرزشیی شاری ھەولێر و كوردستان، ئەندامی ناوبژیوانانی كوردستان و ناوبژیوانی پلەیەكی عیراق و، هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی(گۆڤاری گوڵان)بوو، لە ھەردوو بواری وەرزشی و رۆژنامەوانی خزمەتێكی زۆر و بەرچاوی پێشکەش كردووە بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
ئومێدەوارین هاوخەمیی و هاوسۆزیی هەڤاڵانی و وەرزشوانان و هاوپیشەكانی و دۆست و ئاشنایانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و هیواخوازین لە یەزدانی مەزن سەبوریی هەموو لایەك بدات و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...
انا لله وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی٨ـی٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
