راگەیاندنی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی چاپخانەی خانی دەکات
__2020_08_05_h15m30s4__ER.jpg)
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (٢٤)ەمین ساڵەی دامەزراندنی چاپخانەی خانی
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و تەکنیککاران و كارمەندانی چاپخانەی خانی
بەبۆنەی (٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی چاپخانەی خانی پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین و هیوادارین هەردەم بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە هەوڵ و كارەكانتان بۆ پێشخستن و زیاتر برەودان بە بواری چاپ و چاپەمەنی.
دامەزراندنی چاپخانەی خانی لە ٥ـی ئابی ١٩٩٦ کە لەسەرەتادا ناوی چاپخانەی خەبات بوو دەسكەوتێكی دیكەی گرنگ و پڕبایەخی پارتیمان بوو لە بواری چاپ و چاپەمەنیدا بۆ دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردیی و، هەروەها برەودان بە رەوتی رۆشنبیریی و كولتووریی لە رێگەی چاپكردنی كتێب و بەرهەمی نووسەر و ئەدیب و رۆشنبیران، لەو لایەنەشەوە رۆڵ و کاریگەریتان جێگای شانازی و سوپاسە...
لەم یادەدا جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵ و كۆشش و كارەكانتان دووپات دەكەینەوە و هیوای بەردەوامی و ھەمیشە پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٥ـی٨ـی٢٠٢٠
--

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
