له ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان زیاتر له سه‌د كه‌س كوژراون و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون

ھەولێر-KDP.info- له‌ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن: زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژروان و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و شاری به‌یروتیش به‌ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یه‌نرا.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رگری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میشێل عه‌ون ،سه‌ركۆماری لوبنان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه پێكهێنراوه و لیژنه‌كه له ماوه‌ی پێنج رۆژدا، راپۆرتێك ئاماده ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌یروت به ''ناوچه‌ی كاره‌ساتبار'' راگه‌یه‌ندراوه و داواش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه باری نائاسایی له شاره‌كه رابگه‌یه‌نێت.
به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه، میشێل عه‌ون له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه كاره‌ساتێكی گه‌وره له لوبنان روویداوه و ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش گرتنه‌به‌ری رێكاره یاسایی، ئه‌منییه‌كان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكه.
میشێل عه‌ون باسی له‌وه‌ش كرد كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت و به‌رپرسیارانی بدۆزرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانییه‌وه په‌یامی پشتیوانیان پێگه‌یشتووه.
حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش رایگەیاندووە، دوو هەزار و 275 تۆن ئەمۆنیۆم نیترایت کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت چەند ساڵێکە لە بەندەری بەیروت پارێزراون، بەڵام تەقیونەتەوە و کارەساتیان دروستکردووە.
ئەگەرچی بە روونی باسی هۆکاری تەقینەوەکە و ئەوانی لە پشتین نەکرد، بەڵام هۆشداریی دا، ئەوانەی بەرپرسن، سزای زۆر تووند دەدرێن.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، تەقینەوەکانی لوبنان بەهۆی بۆمبەوە بووە.
ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندەکان لە من باشتر دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرش بووە کراوەتە سەر بەیروت.
پێچەوانەی لێدوانەکەی ترەمپ، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن گوتووە، ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکەوە روویدابێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستی لوبنان باسیان له‌وه كردووه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت-دا، 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
میدیاكان




