دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی(هیشام ئەلهاشمی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی(هیشام ئەلهاشمی) دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی دیكەی لەو جۆرە. ئهمهى خوارهوه دهقى ئیدانهكردنهكهیه:
تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی و كاروباری ئەمنی عیراق و رۆژنامەنووس(هیشام ئەلهاشمی) دڵگرانی کردین، ئێمە لە كاتێكدا ئەو تاوانە قێزەونە زۆر بەتوندی ئیدانە دەكەین و بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دادەنێین، داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی دیكەی لەو جۆرە. ھاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و، لە خوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی٧ـی٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
