٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی لە فواد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هولیرـKDP.infoـ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی لە فواد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق دەكات و هیوای سەركەوتنی لە ئەركە تازەكەی بۆ دەخوازێت.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه ‌مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجام داوە.

راشیده‌گه‌ێنێت كە پەیوەندییەكە بۆ پیرۆزباییكردن بووە و تێیدا پۆمپیۆ هیوای سەركەوتن و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لەبارەی بابەتە گرنگەكانی نێوان هەردوو وڵات خواستووە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مایك پۆمپیۆ پیرۆزبایی پڕكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی مستەفا كازمی كردووە. باسیش لە گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریكا كراوە كە بە هاوبەشیی نوێنەری هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و تێیدا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوەتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار