چاودێری بازرگانی: 97 شوێن سه‌رپێچیان كردوه

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت تیمه‌كانیان 700 شوێی جیاجیایان له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت تۆن كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوودا گرتووه.
سۆران عه‌بدولغه‌فور ئه‌وه‌شی بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو كه مانگی رابردوو تیمه‌كانیان 700 شوێنی جیاجیایان له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه‌و تیایدا 97 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ ئه‌و شوێنانه كردوه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر هه‌شت تۆن كه‌ل و په‌لی به‌سه‌رچودا گرتوه.
وتیشی: به‌هۆی سه‌رپێچی ئه‌و شوێنانه‌وه تیمه‌كانمان بڕی شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار دینار غه‌رامه‌یان بۆ كردون و سێ شوێنیش داخراون.
PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د - سلێمانی




