راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە رادیۆی دەنگی كوردستان.زاخۆ دەکات
__2019_11_30_h15m45s23__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رادیۆی دەنگی كوردستان/زاخۆ دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ
بەبۆنەی (26)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی كوردستان/زاخۆ گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانتانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین و، وێرای سوپاس و دەستخۆشی لە كارو بەرنامەكانتان، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی ئەو رادیۆیە بە بڕیارو رێنمایی سەرۆك بارزانی بەر لە (26) ساڵ و وەك یەكەمین كەناڵی رادیۆیی بۆ ئەو دەڤەرە دەلالە، هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان و بواری رۆژنامەگەریی بیستراو، هەروەها بە بواری كوولتوری و رۆشنبیری و میدیایی.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دەنگی کوردستان لە زاخۆ دووپات دەكەینەوە و ھیوادارین وەک ھەمیشە رادیۆی خزمەت و دەنگی جەماوەی سەربەرزی زاخۆ بن و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن...
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
