راگەیاندنی پارتی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك پیرۆز دەکات

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك..
بەبۆنەی(27)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی دهۆك) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین، هیوای بەردەوامی و ھەمیشە پێشكەوتنتان لە كار و بەرنامەكاندا بۆ دەخوازین .
دامەزراندنی رادیۆی دهۆك وەك كەناڵێكی ناوخۆیی کوردستانی بەر لە (27) ساڵ لەو دەڤەرە ئازیزەدا، دەسكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و كوولتوری كوردیی.
رادیۆی دهۆك شانبەشانی كەناڵەكانی دیكە لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە رۆڵی شیاوی خۆی بینیوە بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی و، دەنگی پێشمەرگە و خەڵک و ھاوڵاتیان بووە، بۆیە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دهۆك دووپات دەكەینەوە و ھیوادارین ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
14/10/2019

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
