٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

تایمز: کەمێک لە راستڕە و چەپەکان

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ئێریەل شارۆن جارێک گوتیەتی : کە دەبمە سەرۆکی حکوومەتی ئیسرائیل، پێویستە ببمە پەناگەی مارەکان.  ئەو سەرکردەی خودانی توانایەکی سیاسی گەورەیە، دەتوانێت بگاتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی زۆرینەی سیاسی تاکو بەسەر رکابەرەکەی سەرکەوێت، کە حزبەکەی زۆرترین ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. یەکێک لە چالاکوانەکانی حزبی لیکۆد گوتیەتی نەتانیاهۆ کەمێک لە راستڕەو و کەمێک لە چەپەکان دەبات، ئەو کار دەکات هەر سەرۆک وەزیران بێت. تەنیا ئاسۆیەک بۆ حزبە راستڕەو چەپەکان کە نۆزدە کورسیان هێناوە، هەر تەنیا ئەوەیە  بچنە ریزی ئەو حکوومەتەی کە نەتانیاهۆ بەرێوەی دەبات. لەئەنجامی ئەو پەرەسەندنانەی لە گۆڕێدان، راستڕەوەکان بەرەو پێش دەچن، بۆیە نەتانیاهۆ رووبەرووی کێشە دەبێتەوە بۆ هەر بڕیارێک کە بەیەوێت  لە دژی ئێران، یاخود هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی غەززە دەریبکات.

هەواڵی پەیوەندیدار