٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەندپێندنت: لێکۆڵەرە دیار و زانا لەبارەی ڤایرۆسی باڵندە، دژی بەردەوامبوون لە لێکۆڵینەوەکانن

سەرچاوە: KDP.info

ژمارەیەک زانای دیاری بواری لێکۆڵێنەوە لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە کە ناسراوە بە  (  h5n1)، ئیدانەی بەردەوامبوونی ئەمجۆرە لێکۆڵینەوەیان کرد، چونکە ئەمجۆرە توێژینەوانە بە کردەوە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی پتری ڤایرۆسەکە لە نێوان گیانەوەری  شیردەر و هەروەها مرۆڤ.

چل زنا لەمبارەوە بڕیاردان داوە کارەکانی توێژینەوە بە شێوەیەکی خۆویستانە بوەستێنن، کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، دیارە ئەمەش لەرێگەی ئاوهەواوە دەگوازرێتەوە و ئەنجامی تاقیکردنەوەکەش توڕەیی خەڵکێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

توێژەرانێکی دیکە ئاماژەیان کردووە کە سودی رێگەگرتن و مامەلە کردن لەگەڵ دەردی ئەنفلۆنزا، بەسەر ئەو ترسانەدا سەردەکەوێت کە دەبنە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. بەڵام ئەم زانا دیارانە دژی ئەم بڕیارەن، لەسەر بنەمای ئەوەی توێژینەوەکان بوونەتە سەرچاوەیەکی مەترسیدار لە زۆرتربوونی ڤایرۆسەکە ، لەجیاتی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار