ڕوونکردنەوەیەک لە ئەندامێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
وەک بەرچاو ڕوونییەک و وەڵامێک بۆ بەڕێز ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەڕێز سکرتێری مەکتەبی سیاسی لەو دیمانەیەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بە بەرواری پێشنیارەکەی بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوە کە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بۆ دروستکردنی ئەنجوومەنێک بۆ پارتە سیاسییەکان و بەھیچ جۆرێک نە لەدەقی چاوپێکەوتنەکە نە بەدەنگ کە لەوێبسایتی فەرمیی دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە نەکراوە کە ئەو پێشنیارە نوێیە، تکایە بفەرمون بۆ جارێکی تر پێداچونەوە بە دەقی چاوپێکەوتنەکە.
ھەرشادبن
ئەندامێکی ڕاگەیاندنی نوسینگەی بەڕێز سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٥/٩/٢٠١٩

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
