راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشیی لە عەبدولوەھاب و عەبدولڕەزاق و بەرھەم عەلی دەکات

ھەڤاڵ و ھاوکارانی بەڕێز/ عەبدولوەھاب و عەبدولرەزاق و بەرھەم عەلی
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (حاجی عەلی زێوێیی)ی باوکی بەڕێزتان.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و شەریكی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی باوکی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
