٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگه‌یاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی چاپخانەی خانی/ دهۆك پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 

برووسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

بۆ ساڵیادی دامەزراندنی چاپخانەی خانی/ دهۆك

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كارمەندانی چاپخانەی خانی..

بەبۆنەی(23)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی چاپخانەی خانی لە دهۆك، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین، وێرای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان هیوای بەردەوام بوون و بەرهەمی زیاتر و باشترتان بۆ دەخوازین.

چاپخانەی خانی لەو ماوەی تەمەنی كاركردنیدا توانیویەتی بەپێی پلانێكی رێكوپێك و سەركەوتوو بەسەدەها كتێب و بەرهەمی نووسەران بە زمانی كوردی و عەرەبی و زمانەكانی دیكە لە هەموو بوارێكی رۆشنبیریی و مەعریفی چاپ بكات، بەمەش خزمەتێكی دیاروبەرچاوی نووسەر و رۆشنبیران و ئەدەب و كولتووری گەلەكەمانی كردووە.

جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییتان لێدەكەین و پشتیوانی خۆمان بۆ بەرنامە و پرۆژەی داهاتووتان دووپات دەكەینەوە.. هەر سەركەوتووبن..

دەزگای رۆشبیریی و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٥ی ٨ی٢٠١٩

 

هەواڵی پەیوەندیدار