٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەلەفزیۆنی سلێمانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/  بەڕێوەبەر و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و تێكڕای کادیر و كارمەندانی كەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی..

بەبۆنەی (12)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(تەلەفزیۆنی سلێمانی) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

کەناڵی (تەلەفزیۆنی سلێمانی) بە درێژایی ساڵانی تەمەنی، لەرێی بەرنامە سیاسی و کولتووری و ھونەریەکانیەوە خزمەتێکی بەرچاوی بواری رۆشنبیریی  و راگەیاندن و  كولتووریی کردووە کە شایەنی شانازی و ستایشە.

لەمڕۆدا رۆڵ و كاریگەری كەناڵەكانی میدیا زۆر هەستیار و گرنگە بەتایبەتیش میدیای بینراو، بۆیە دەبێ هەموو لایەك لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە دابین و لەخۆبردووانە و بوێرانە ئەو ئەركە پیرۆزە بەجێ بگەیەنین.

ئومێدەوارین لەو بۆنەیەدا لە رووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە زیاتر بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن، دەسكەوت و گیروگرفت و داواكاریی و خواستی هاووڵاتیان بخەنەڕوو.

جارێکیتر وێڕای پیرۆزباییمان، پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی دووپات دەكەینەوەو، هیوای پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتر لە چالاكیی و كارەكانتان بۆ دەخوازین..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
               ١ی٨ی٢٠١٩


 

هەواڵی پەیوەندیدار