راگەیاندنی پارتی بۆکۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس نەجات حەمید ئەحمەد پرسەنامەیەکی راگەیاند

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد)
بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھەڤاڵان و ھاوکارانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
هەڤاڵ (نەجات حەمید ئەحمەد)كەسایەتیەكی شارەزا و بەتوانای بواری رۆشنبیریی بوو، لەرێی بەرهەم و نووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی بەرچاوی كولتور و رۆشنبیریی كوردی كردووە، ماویەکی زۆر سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی(هزروهونەر) و دواتریش بەرپرسی لاپەڕەی ھزر و ھونەر بوو لە رۆژنامەی (خەبات).
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
8/6/2019

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
