٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پارتی 26 ساڵەی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (26) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ بەڕێز شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش

بەبۆنەی (26)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی وكۆمەڵایەتی لالش، پیرۆزباییەكی گەرم  و برایانە لە ئێوەو دەستەی باڵا و سەرجەم ئەندامانتان دەكەین و، بەهیوای بەردەوام بوون لە كار و چالاكییەكانتان و دەخوازین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە كار و بەرنامەتان بدەن بۆ خزمەتكردنی كوولتوری و رۆشنبیری رەسەن، هەروەها هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پتەوكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و لێبووردەیی و ئاشتەوایی لە نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

  بنكەی لالش كە بەر لە (٢٦) ساڵ لەسەر دەستی دەستەبژێر و رۆشنبیرانی ئێزدی  دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی رەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی لەو دەڤەرەدا.

  بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و  بنبڕكردنی پاشماوەی نەهامەتی و دەردەسەریەكان، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزیدیان.

جارێكی دیكە پیرۆز بێت  ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش و ھەر سەرکەوتووبن..

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

12/5/2019

 

هەواڵی پەیوەندیدار