٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی ساڵیادی گۆڤاری سڤۆرە پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی(21)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(سڤۆرە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ستافی گۆڤارەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان/ سەرنووسەر و سەرجەم ئەندامانی ستافی نووسین و هونەریی لە گۆڤاری(سڤۆرە)

  بەبۆنەی(21)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤۆرە) گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەین، ئومێدەوارین لە كاروچالاكیەكانتان بەردەوام بن و زیاتر لە هەموو روویەكەوە پەرە بەو گۆڤارە ئازیزە بدەن.
 
گۆڤاری(سڤۆرە) كە تایبەتە بە منداڵە چاوگەشەكانی كوردستان، دەسكەوتێكی دیكەی بواری  رۆشنبیریی و كوولتووریی كوردیمانە و ھاوکات ئاماژەیەکی روونی بایەخی پارتیمانە بەو توێژە گرنگ و هەستیارەی كۆمەڵگەکەمان کە ئومێد و داھاتووی وڵاتن.

لەم یادەدا وێرای دەستخۆشیمان، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە پلان و بەرنامەی كار بدەن و گۆڤارەکەتان بەرەوپێشتر ببەن.

جارێكی دیكە لە ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی دا، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی(كوردستان) پشتیوانی خۆمان بۆ بەردەوامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(سڤۆرە) دووپات دەكەینەوە..
هەر لە پێشكەوتن دابن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
22/4/2019

هەواڵی پەیوەندیدار