فاینانشیال تایمز: ترسی هەیە پەنجا تەن یۆرانیۆمی سوریا ببرێتە ئێران

ترس هەیە کە پەنجا تەن یۆرانیۆمی نەپیتێندراوی سوریا ببرێتە ئێران، ئەویش بۆ پڕۆژەی ئەتۆمی سەربازی خۆی سودی لێوەدەگرێت. تاکو ئێستا دیار نییە ئەو شوێنانەی کە بڕێکی زۆری یۆرانیۆمی لە سوریا تێدا شاردراوەتە کوێیە و بەرچاو نییە، دیارە ئەمە شوێنەی کاتی خۆی لە ساڵی 2007 ئیسرائیل لێیدا کەوتۆتە رۆژهەڵاتی سوریا و بنەکەکە لەناوبراوە لەئەنجامی ئەو هێرشەی کردیە سەر بنکەی ئەتۆمی سوریا لە ناوچەکە.
پسپۆرە ئەمەریکی و رۆژهەڵاتییەکان نیگەرانن لەئەنجامی پەرەسەندی کێشەی سەربازی و چەکداری لە سوریا لە نێوان هێزەکانی ئەسەد و یاخیبووەکان، چارەنووسی ئەم چەکە ترس لە سەر ئاسایش دروست بکات، بە پێی زانیاری پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی لە دا ئاشکراین کرد کە سوریا بڕی ئەتەۆمی هەیە بۆ پێنج ئامرازی ئەتۆمی دروست بکات. هەروەها بەرپرسە ساڵی 2008 ئەمەریکییەکان نیگەرانن لەوەی ئێرانی دۆستە نزیکەکەی بەشار ئەسەد ئەم بڕە یۆرنیۆمەی دەستکەوێت و بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەکاریبهێنێت.




