بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی كەمال ئامێدی دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ كەمال ئامێدی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (كەمال ئامێدی) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی لەندەنی پارتی دیموكراتی كوردستانمان پێگەیشت.
هەڤاڵ كەمال ئامێدی، كادیرێكی دڵسۆز و بەئەمەك بوو بۆ رێبازی كوردایەتی و هەمیشە وەك داكۆكیكارێكی رەوەندی كوردی لە تاراوگە كاری دەكرد و لەدەستدانی هەڤاڵێكی ماندوونەناسی وەك كەمال ئامێدی خەمباری كردین.
بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەیان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆست و هەڤاڵانی و رەوەندی كوردی لە بەریتانیا دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
