گلۆبل پۆست: قەتەر دەزانێت دەسەڵاتی لە میسر یانی دەسەڵاتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەو ملیارانەی قەتەر وەکو هاوکاری پێشکەشی میسری دەکات، لە چوارچێوەی ئەو رۆلە گرینگە دێت کە لە دوای بەهاری عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیگێڕێت. قەتەر یەکێک بوو لەو لایەنانەی رۆلی دیاری لە لیبیا گێڕاو دوای ئەوەش سوریایە. قەتەر سەیری میسر وەکو ستراتیژ و هاوپەیمان دەکات، ئەمەش وایلێدەکات وەکو هێزێکی هەرێمایەتی دەرکەوێت، میسر یەکێک لە وڵاتە گەورە عەرەبییەکان لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، سەرباری پەیوەندییە دوورو درێژەکەی لە گەڵ ئەمەریکا، رۆلێکی دیاریشی وەکو ناوەندی رۆشنبیری و سیاسی لە ناوچەکە هەبووە. کە دەسەڵاتی میسر واتە دەسەڵات لە سەرتاسەری رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا. قەتەر ئێستا شوێنی سعودیە پڕ دەکاتەوە. هەروەها لەهەندێک شتدا سعودیەو قەتەر لە یەکریزدان بۆ نمونە کێشەی سوریا، بەڵام ئەوەی دیارە قەتەر لە مامەلە لەگەڵ ئیخوان بێزار نابێت، پێچەوانەی ئەوە سعودیە وەها نییە.




