٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گاردیان: ئەمەریکا ، بەریتانیا ئاگادار دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما راستەخۆ ئاگاداری بەریتانیای کردۆتەوە دەربارەی ئەوروپا، ئەمەش دەربارەی بیرۆکەی راپرسییە لەسەر مانەوەو دەرچوونی بەریتانیا لە ئەندامیەتی یەکێتی ئەوروپا.  رەچاو دەکرێت کامیرۆن گوتەیەکی مێژوویی دەربارەی یەکلاکردنەوەی کێشەکەی نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا پێشکەش بکات. جێگری وەزیری دەروەی ئەمەریکا لەمبارەوە ئاگاداری کردنەوە چونکە زۆرجار راپرسی وڵاتەکان بەرەو ناوەوە دەبات لەمبارەوە فیلیپ جۆردون گوتیەتی : ئێمە پێشوازی لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە بەرەو دەرەوە دەڕوانێت و لەو کاتەی بەریتانیا بەشێکە لە یەکێتیەکە، سود وەردەگرین کە دەبینین یەکێتی ئەوروپا یەکگرتووە، بەیەک دەنگ قسە دەکات و جەخت لەسەر بەرژەوەندییەکی هاوبەش دەکاتەوە لەسەرتاسەری جیهان و ئەوروپاش. دەمانەوێت دەنگی بەریتانیا لەم یەکێتییە بەهێزبێت، ئەمە بەرژەوەندی ئەمەریکایە.

هەواڵی پەیوەندیدار