٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە مەلا عەزیز عەلی جان و خانه‌وادەی عەبدولقەهار محەمەد مستەفا دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بەڕێز كاك مەلا عەزیز عەلی جان
 
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (گوڵباغ عەلی بابە جان)ی هاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
 
هاوخەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.
 
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون.
 
بارەگای بارزانی
........................................
 
 
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بەڕێزان لە خاوادەی عەبدولقەهار محەمەد مستەفا
 
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كادیری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن (عەبدولقەهار محەمەد مستەفا)مان پێگەیشت.
 
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
 
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون.
 
بارەگای بارزانی
 
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار