راگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی دەلال پیرۆز دەکات

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی دەلال
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی تەلەڤزیۆنی دەلال..
بەبۆنەی (١٣)ھەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی(تەلەڤزیۆنی دەلال لە زاخۆ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، ھیوای هەمیشە بەردەوامی و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین.
تەلەفزیۆنی دەلال، وەكو كەناڵێكی ناوخۆیی لەو دەڤەرە ئازیزەدا، دەسكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و كوولتوری كوردیی، هەروەها شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی هەردەم لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە رۆڵی شیاوی خۆی گێڕاوە بۆ داكۆكیكردن لە دۆزەی رەوای گەلەکەمان و پێکەوەژیان و پێشكەوتنی كۆمەڵگە و زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی، بۆیە مایەی رێز و دەستخۆشییە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزباییمان، هەمدیسان پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوام و تەواوی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی دەلال لە زاخۆ دووپات دەكەینەوە و بە هیواین ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون و هەنگاوی زیاتر لە كارەكانتان بنێن و وەکو ھەمیشەش لە خزمەت خەڵک و خواست و داواکارییەکانی دەڤەرەکە و لە ئاست پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی پارتیمان و بەرنامە خزمەتگوزاریەکەی دابن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
9/4/2019

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
