بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە نەجات باپیر دەكات

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز كاك نەجات باپیر
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە حەمەد حەمەدئەمین)ی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەممان بۆ بەڕێزتان و خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
