بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەیی هونه‌رمه‌ند مامۆستا سه‌ردار دارا ئه‌حمه‌د دەکات

خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند مامۆستا سه‌ردار دارا ئه‌حمه‌د
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌وڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی موزیکزان مامۆستا(سه‌ردار دارا ئه‌حمه‌د) ناسراو به(باب سه‌ردار)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا سه‌ردار یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه وێڕای کاری مۆزیک له پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندان رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه و ئه‌ندامێکی دڵسۆزی دامه‌زرێنه‌ری گرووپی موسیقای شۆڕشی ئهیلوول بوو.کۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌ساره‌تێکه له هونه‌ری کوردی.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوبه‌شی خه‌ممان به خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆستانتان و هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ده‌که‌ین.
له خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
اناللە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
