بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی عه‌مید مسته‌فا (شه‌عبان قدشی) دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌مید مسته‌فا(شه‌عبان قدشی)
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و گوڵان و یاریده‌ری خانه‌شینی له‌شكری تایبه‌تی 2 عه‌مید(شه‌عبان مسته‌فا)ناسراو به(شه‌عبان قدسی)مان پێگه‌یشت.
هاوخه‌می بۆ خانه‌واده تێكۆشه‌ره و به‌ڕێزه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆست و فه‌رمانده‌یی له‌شكری تایبه‌تی 2 ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێحۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
