٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس سەعید یەحیا رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

 بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ و ھاوکاری تێکۆشەر، ئەندامی دەزگاکەمان، رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنووس(سەعید یەحیا خەتات)  رادەگەیەنین، کە ئەمڕۆ ٢٨ی١ی٢٠١٩ بەھۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لێکردین.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادە و خزم و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و تەواوی نووسەر و رۆژنامەنووسان دەكەین. خوالێخۆشبوو لە ساڵی 1942 لەدایك بووە، لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە كردووە و وەك پێشمەرگەیەكی بواری راگەیاندن و وەك بێژەری دەنگی كوردستان بەشی زمانی عەرەبی و کاری خۆشنووسی خزمەتی كردووە و دواتر ئەندامی لقی دووی پارتیمان بووە و لەساڵی  ١٩٧٦  بەهۆی هەڵوێست و بەشداریكردنی لە شۆڕش و کوردایەتی بۆ باشووری عێراق ماوەیەک دوورخراوەتەوە.

هەڤاڵ(سەعید یەحیا خەتات)كادیرێكی شارەزاوبەتوانای راگەیاندن و كەسایەتیەكی قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسیی بوو، هەروەها لەرێی بەرهەم ونووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی زۆری كولتورورۆشنبیریی كوردی كردووەو لەو تەمەنەی پڕ بەخششیدا چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە لەوانەش: ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان و بەڕێوەبەری چاپخانەی خانی وسەرنووسەری رۆژنامەی(خەبات)و گۆڤاری (صوت الاخر).

بە كۆچی دوایی ئەو رۆشنبیرونووسەرە، كەلێنێكی دیكە كەوتە نێو بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن، هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوپیشەکانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێکۆشەرەکەی و لە خە م و خەفەتی ھەموو لایەک كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین  گیانی ھەڤاڵی کۆچکردومان بەهەشتی بەرین شاد بکات...


اناللە وانا الیە راجعون


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
28/1/2019

هەواڵی پەیوەندیدار