بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سه‌عید یه‌حیا خه‌تات دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌رێز ئه‌ژی سه‌عید یه‌حیا خه‌تات
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی نوسه‌ر و رۆشنبیری گه‌له‌که‌مان(سه‌عید یه‌حیا خه‌تات)ی باوکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌عید یه‌حیا خه‌تات له چه‌ند وێستگه‌یه‌کی کاری رۆژنامه‌وانی به‌تایبه‌تی وه‌ک سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (خه‌بات) و (صوت الاخر) رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه له خزمه‌تکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی و هۆشیاری رۆشنبیری‌دا. له‌ده‌ستدانی نوسه‌رێکی راستگۆی وه‌ک کاک سه‌عید خه‌تات بۆشایه‌کی گه‌وره‌یه له بواری رۆژنامه‌نووسی کوردی‌دا.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خانه‌واده و خزم و دۆستانتانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیریانی کوردستان ده‌که‌ین.
له خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
