پرسەنامەی راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی دەرهێنەر و شانۆکار تەلعەت سامان

بەڕێزان خانەوادەی دەرهێنەر و شانۆكار تەلعەت سامان
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دەرهێنەروشانۆكار(تەلعەت سامان) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
(تەلعەت سامان) وەك كەسایەتیەكی شارەزاودیاری بواری هونەری، دەرهێنەرێكی بەهرەمەندوچالاك و دیار بوو و وەك نووسەر و شانۆکاریش خاوەن دەیان بەرهەمی بەپێزی هونەری بووەو خزمەتێكی زۆری بەو بوارە كردووە، بۆیە رۆڵ و جێدەستی ئەو لەبواری هونەری شانۆودرامادا روون و بەرچاوە.
بە كۆچی دوایی هونەرمەندودەرهێنەر(تەلعەت سامان) كەلێنێكی دیكەی دیار كەوتە نێو بواری هونەری و رۆشنبیریی كوردیەوە..هیواخوازین هاوخەمیی هونەرمەندان و رۆشنبیران و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و كارەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
