٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ترامپ دەڵێ، ئەردۆگان جەختی کردووەتەوە لەوەی داعش لە سووریا ڕیشەکێش بکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر  -KDP.info- درەنگانی شەوی ڕابردوو، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان جەختی کردووەتەوە لە ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش لە سووریا.

ترامپ لە تویتەکەیدا دەڵێ، "سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان پێیڕاگەیاندم، کە پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، کە ئەو ناوێکی دیکەی بۆ بە کار هێنان، ڕێشەکێش دەکات."
ترامپ دووپاتیشی کردووەتەوە کە، هێزەکانیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، کە هاوتا تورکیاییەکەی دەتوانێ پابەندی ئەو بەڵێنەی بێ. دەشڵێ "ئەو پیاوە دەتوانێ ئەمە بکات."

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایش دەربارەی پیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان هەردوو سەرۆک دوێنێ ڕایگەیاند، "هاوکات لەگەڵ پاشەکشەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سووریا، هەردوو وڵات بۆ هەماهەنگی و دروستنەبوونی بۆشایی دەستەڵات ڕێککەوتوون."


پاش چەند سەعاتێکیش لە ڕاگەیێندراوەکەی تورکیا، ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "گفتوگۆمان کردووە لەبارەی لەنێوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی و هاوبەشیمان لە سووریا، هەروەها کشانەوە بە هەماهەنگی بە شێوەیەکی باش و بە هێواشیش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە."

بە دوای ئەویشدا ئەردۆغان لە تویتێکدا دەڵێ، لەگەڵ ترامپ ڕێککەتوون لەسەر "باشترکردنی هەماهەنگی دەربارەی پرسگەلێک کە پێوەندییە ئابووری و پێشوەچوونەکان لە سووریا لەخۆ دەگرێ."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار