٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ترامپ: ماکگورگ ناناسم

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێ، برێت ماکگورگ ناناسێ کە لە سەردەمی ئۆبامادا دامەزراوە.

دەربارەی دەستلەکارکێشانەوەی نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دۆناڵد ترامپ لە هەژماری تایبەتی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، "برێت ماکگورگ کە نایناسم، لە ساڵی ٢٠١٥ سەرۆک باراک ئۆباما دایمەزراندووە، دەبوو لە مانگی فێبرایەری دابێیش پۆستەکەی جێ بهێڵێ، بەڵام کەمێک بەر لەو کاتە دەستی لە کار کێشایەوە، ڕەنگە خۆی بنوێنێ."

ئاماژەیشی داوە، کە هەواڵی ناڕاستەکان دەیانەوێ لە هیچەوە شتێکی گەورە بخوڵقێنن.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن بی سیی ئەمەریکا لە سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، گوایە دەستلەکارکێشانەوەی ماکگورگ کە  پاش دەستلەکارکیشانەوەی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەیەتی، بە هۆی ناڕازیبوونیەوە بووە بەرانبەر بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وكاتەکەی لە سووریا.

زریان زیاد- ئاژانسەکان

 

هەواڵی پەیوەندیدار