٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

kuwait times كورد و كوێتیەكان دەیانەوێت دۆستایەتی یەكتری بپارێزن

سەرچاوە: KDP.info


گەورە ئاژانسی فەرمی وڵاتی كوێت بایەخێكی گرنگ بە سەردانی ڕۆژنامە نووسانی كوێت دەدات بۆ لای سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەقی وتارەكەی بارزانی لەو كۆوونەوەیەدا بە گرنگیەوە بڵاو دەكەنەوە.
ئاژانسی kuwaittimes كە گەورەترین ئاژانسی فەرمی وڵاتی كوێتە، دەربارەی سەردانی ڕۆژنامە نووسانی ئەو وڵاتە بۆلای سەرۆكی هەرێم كوردستان دەنووسێت، بارزانی بە گرنگیەوە ئەو سەردانەی ڕۆژنامە نووسانی وەرگرت، لەو كۆبوونەوەیەدا دەرئەنجەكانی ئەوە بووە كە كورد و كوێتیەكان پەرەبە دۆستایەتی یەكتری دەدەن دەنووسێت " بارزانی ئێستا سەرۆكی هەرێم كوردستانە، ئەو سەرۆكە بە ڕۆژنامە نووسانی كوێتی وتووە هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوێت پەیوەندیەكی باشیان هەیە لەگەڵ یەك و ڕەتی ئەو دەمارگیریەدەكەین كە حكوومەتی عێراقی پێش ساڵی 2003 بەرانبەر بە وڵاتەی ئێوەی هەبووە".
قسەكانی بارزانی زیاتر بڵاو دەكەنەوە و لەزاری سەرۆكی هەرێمەوە دەنووسن" ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی سەروەی و پەرلەمان و حكوومەتی خۆیەتی دەیەوێت لە چوار چێوەی ئەو مافانەی هەیەتی پەیوەندی خۆ دروست بكات لەسەر بنەمائاشتی پێكەوە ژیان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان ".
دەربارەی تیرۆریش بارزانی وتویەتی " تیرۆر مەترسیەكی گەورە لەسەر كۆمەڵگای عێراق ".
شیاوی باسە ئەوە بۆ یەكەم جارە لە ڕاگەیاندنی فەرمی كوێت بەو شێوەیە باسی پەیوەندی و خۆشە ویستی گەلی كوێت و هەرێمی كوردستان دەكرێت .

 

كارزان هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار