نووسینگەی جێگری سەرۆک لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆبوویەوە

هەولێر-KDP.info- نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە و دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابهتهكان و بارودۆخی سیاسی و كاری په‌رله‌مانی و پاش ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاروباره‌كانی فراكسیۆن و دابه‌شكردنی ئه‌رك و واجباته‌كان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆن و جێگر و بڕیاردەر و گوتەبێژ دیاری کران.
رۆژی دووشه‌ممه 17/12/2018 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی نووسینگه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی له‌گه‌ڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه .
ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به ناوی جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و سڵاو و ڕیزی جه‌نابیانی گه‌یاند و خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئاماده‌بوونیان ده‌ربڕی.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆك وێڕای باسكردنی بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و هەروەها هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق و ڕوانگه‌ی پارتی له‌و باره‌یه‌وه و، وتووێژی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی و بایه‌خی چوار ساڵی داهاتووی كاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاری یه‌ك تیمی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌دائێكی په‌رله‌مانیی سه‌ركه‌وتوو كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی و خواستی هاووڵاتییان بێت.
ته‌ها به‌رواری دووپاتیكرده‌وه پابه‌ندبوون به ته‌وجیهات و ڕاسپارده‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و جه‌نابی جێگری سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی پارتی و به‌رچاوڕوونی بۆ ئه‌نجامدانی كاری په‌رله‌مانی و هه‌ماهه‌نگی و مامه‌ڵه‌كردنی به‌رپرسیارانه و به‌رگریكردن له مافه‌كانی هاووڵاتییان له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌ركه‌وتنی فراكسیۆن له به‌جێی گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی كرده‌وه، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به په‌یره‌و و پرۆگرامی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان كه نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆ.
لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ڕیز د. ئومێد سه‌باح نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی سوپاسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی كرد بۆ ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی پێدانی به‌رچاوڕوونی و شرۆڤه‌كردنی بارودۆخ و ڕاسپارده و تهوجیهاتهكانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی له كاری ڕۆژانه‌یاندا سوودی لێوه‌ربگرن و له سه‌ری كار بكه‌ن كه بۆ دواجار به سوودی هاووڵاتییان و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق ده‌شكێته‌وه.
دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابهتهكان و بارودۆخی سیاسی و كاری په‌رله‌مانی و پاش ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاروباره‌كانی فراكسیۆن و دابه‌شكردنی ئه‌رك و واجباته‌كان، به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی فراكسیۆن كاره‌كانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆن
بشار كیكی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن
د. میاده نه‌جار بڕیارده‌ری فراكسیۆن
د. ئارام ناجی گووته‌بێژی فراكسیۆن
دانا جه‌زا علی كاتب كاروباری پارتایه‌تیی فراكسیۆن

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
