٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

باره‌گای بارزانی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

 

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی

به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس(سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی)مان پێگه‌یشت.

خوالێخۆشبێت (سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی) یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ بوو بوێرانه‌ و به‌ رۆحیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خزمه‌تی به‌ میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كرد.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و رۆژنامه‌نووسانی هاوه‌ڵی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی ده‌كه‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

 

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار