قەتەر لە ڕێکخراوی ئۆپیک دەکشێتەوە
هەولێر-KDP.info- وڵاتی قەتەر بڕیاری داوە لە ڕێکخراوی ئۆپیک بکشێتەوە و بە ڕێکخراوەکەشی ڕاگەیاندووە کە لە مانگی یەنایەری ٢٠١٩ـەوە پێوەندیی پێیەوە نامێنێ.
وەزیری وزەی قەتەر، سەعد لەعبی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، کە کاری لەپێشینەی وڵاتەکەی کارکردنە لە بواری غازی سروشتیدا و، بەڵام دۆحە هاوتای وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک پابەندی پەیماننامەکان دەبێ.
بەگوتەی کەعبی، کاریگەریی بڕیارەکانی قەتەر لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپیک سنووردارن، بەڵام دەشڵێ، بڕیاری کشانەوە لەو ڕێکخراوە ئاسان نییە، چونکە ٥٧ ساڵە ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە.
وەزیری وزەی قەتەر کشانەوەی وڵاتەکەشی لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ هۆکاری تەکنیکی و ستراتیژی گێڕاوەتەوە و جەخت دەکاتەوە، کە هۆکارەکان سیاسی نین.
لە ٥ـی تەمووزی ٢٠١٧، قەتەری گەورەسەرچاوەی غازی سروشتی، سووربوونی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی (شیمال) بە ڕێژەی ٣٠% کە دەکاتە ٧٧ تا ١٠٠ ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا ڕاگەیاند.
لە مانگی یۆنیۆی پارەوە، سعوودیا، ئیمارات، بەحرێن و میسڕ پێوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵ قەتەر پچڕاند، ئەوان ئەو وڵاتەیان بە پشتیوانکاری ڕیکخراوی تیرۆریستی تۆمەتبار کردووە.
زریان زیاد




