راگەیاندنی پارتی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی کوردستان له زاخۆ پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی بیست و پێنج ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی رادیۆکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی رادیۆی دەنگی كوردستان/زاخۆ
بەبۆنەی (25)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین، وێرای سوپاس و دەستخۆشیمان هیواخوازین هەردەم بەردەوام بن لە بەرجەستكردنێكی راستگۆیانەی ئەو پەیام و كارنامەیەی پەیرەوی دەكەن و كاری بۆ دەكەن.
دامەزراندنی ئەو ئێزگەیە بە بڕیارو رێنمایی جەنابی سەرۆك بارزانی بەر لە (25) ساڵ و وەك یەكەمین كەناڵی رادیۆیی هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ ئەو دەڤەرە دەلالەو خزمەتگەیاندن بەو بوارەو هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەو برەودانی زیاتر بە بواری كوولتوری و رۆشنبیری و میدیایی.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی خۆمان بۆ بەرەو پێشتربردنی ئێزگەی دەنگی كوردستان/زاخۆ دووپات دەكەینەوە و هەر سەركەوتوو بن
.دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
