دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سهرهخۆشی له بنهماڵهی حەكیم كاكەوەیس دهكات

بەڕێزان خانەوادەی نووسە و وەرگێڕ (حەكیم كاكەوەیس)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرووەرگێڕ(حەكیم كاكەوەیس) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
(حەكیم كاكەوەیس)نوسەرو وەرگێڕێكی لێهاتوو و دیار بوو، قەڵەمێكی بەبڕشت و، خاوەنی نزیكەی(28)كتێب بوو، بۆیە بەكۆچی دوایی ئەو کەلێنێکی دیكە كەوتە نێو بواری ئەدەب و رۆشنبیریی كوردی.. هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەمەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20/11/2018

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
