بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە غه‌ریب که‌ریم و هەریەک لە خانەوادەی خه‌دیجه فه‌قێ و شادومان خەلیل دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز غه‌ریب که‌ریم ره‌حمان
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(سه‌بیحه که‌ریم ره‌حمان) خوشکی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز(شه‌هید عه‌لی و شه‌هید فه‌ریق و شه‌هید جه‌بار) و خوشکی که‌سایه‌تی دیار غه‌ریب که‌ریم ره‌حمان-مان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌که‌تانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزمان و دۆستانتان ده‌که‌ین.
له خودای مه‌زن داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خودالێخۆش‌بوو خه‌دیجه فه‌قێ ره‌سوڵ عه‌بدوڵڵا
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(خه‌دیجه فه‌قێ ره‌سوڵ عه‌بدوڵڵا) دایکی شه‌هیدانی فه‌رمانده(ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی و خدر حاجی عه‌لی و فاررق حاجی عه‌لی)مان پێگه‌یشت.
دایکه خه‌دیجه شێوه‌ی دایکانی شه‌هیدانی کوردستان به ئیراده و فرمێسکی خۆی سێ رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌کی به‌خشیه نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌که‌ی.
به‌م بۆنه‌وه هاوبه‌شی خه‌ممان به خانه‌واده تێکۆشه‌ره‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆستانتان ده‌که‌ین.
له خودای مه‌زن داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شادومان خه‌لیل
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی کادیری پێشکه‌وتووی پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا(شادومان خه‌لیل)مان پێگه‌یشت.
هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا شادومان خه‌لیل یه‌کێک بوو له‌و کادیره لێهاتووانه‌ی له یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ساڵانێکی زۆر به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی به قوتابی و کاری رێکخراوه‌یی کردوه.
هاوخه‌می بۆ خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان راده‌گه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی که‌سوکار و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین.
له خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و گیانی هه‌ڤاڵ شادومان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
