دهزگای ڕاگهیاندنی پارتی، ساڵیادی ڕادیۆی دهۆك پیرۆز دهكات

ههولێر-KDP.info- وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ۲٦ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێ، رادیۆی دهۆك، خودان پەیامێكی روون و ئاشكرایە لە پێناو خزمەتكردنی بواری میدیاوكولتوری نەتەوەییمان و زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ۲٦ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك:
بەڕێزان/بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك
بەبۆنەی (۲٦)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لەسەر هەمان ئاراستە و پەیامی راست و دروستی نەتەوەیی و نیشتمانیتان بەردەوام بن و لە هەموو روویەكەوە هەنگاوی باشتر بنێن.
رادیۆی دهۆك، وەك ئێزگەیەكی ناوخۆیی كوردستانی، خودان پەیامێكی روون و ئاشكرایە لە پێناو خزمەتكردنی بواری میدیاوكولتوری نەتەوەییمان و زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی هەوڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشكەوتنی رادیۆكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین شانبەشانی كەناڵ و دەزگاكانی دیكەی میدیایی بەرهەم ودەسكەوتی زیاتر بخەنەوە و بەردەوامبن لە بەجێگەیاندنی ئەركی پیرۆزتان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانمان و بەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی گەلەکەمان.
جارێكی دیكە بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك، هەمیشە سەرکەوتووبن..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/10/2018

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
