ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گه‌وره‌ترین هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته شاری به‌سره

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چوارچێوه‌ی كاره خێرخوازیی و مرۆییه‌كانیدا، له ڕێگه‌ی (٢٤) ترێله‌وە هاوكاریی پێكهاتوو له ئاوی خواردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته شاری بەسرە، كه به هۆی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن.
خه‌ڵكی به‌سره به هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه‌وه، ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی ته‌ندروستی و به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا منداڵان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌ن، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه ئه‌ركی خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تییە، بڕیاری دا كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی شاره‌كه، ئه‌م هاوكارییانه پێك هاتوون له ئاوی خواردنه‌وه، كه بڕی (200.000) هه‌زار سێتی ئاوە و ده‌كاته (١.٢٠٠.٠٠٠) بوتڵی ئاو، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری بەسرە به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرێن.
مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی بەسرەوە ڕایگه‌یاند: "وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له سه‌ره‌تای ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی له شاری بەسرە سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی، بیرمان له‌وه كرده‌وه كه چۆن بتوانین له یه‌كێك له سێكته‌ره‌كانی ژیاندا خزمه‌تێكی خه‌ڵكی شاره‌كه بكه‌ین، بۆیه پلانمان دانا له ڕووی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه هاوكارییان بكه‌ین و ئێستاكه تیمه‌كانمان به‌ره‌و شاری بەسرە به‌ڕێگاوه‌ن و سبه‌ینێ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و تێیدا (200.000) سێتی ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ن." هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "له ئاینده‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری و پێداویستیی دیكه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه دابین بكه‌ین."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
