پیاوان و ئافرەتانی کەمپی دیبەگە جلوبەرگیان پێشکەش دەکرێت

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆژەکانیدا لەگەڵ مانگی سووری ئیمارات، لە کەمپی دیبەگە ١، پارەی کاش و جلوبەرگی پێشکەش بە خێزانەکانی دانیشتووی کەمپەکە کرد.
ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠١٨ لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتەوە جلوبەرگ و پارەی کاش پێشکەشی ئافرەتان و پیاوانی کەمپی دیبەگە یەک کرا. لەو پرۆژەیەدا ١٧١٣ خێزان کە بەرانبەرە بە ٩١٦٢ کەس سوودمەند بوون و پێداویستییەکانیان وەرگرت.
بڕی پارەی کاشی دابەشکراو لەم پرۆژەیەدا دەکاتە بڕی پەنجا و یەک ملیۆن و نۆسەد و سی هەزار (٥١٩٣٠٠٠٠) دیناری عێراق کە پێشکەشی سەرجەم خێزانەکانی کەمپی دیبەگە ١ کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی لە کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا و بە هاوکاری و هاوبەشیی ڕێکخراو و ناوەندە هاوشێوەکانی هەوڵ دەدات زۆرترین خێزانی لێقەوماو و هەژار و کەمدەرامەت سوودمەند بکات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
