ئەندپێندنت: رەنگە رۆژئاوا پەلاماری سەربازی دژی سوریا دەست پێبکات

نووسینی - جۆن کامبفتر
دوای بیست و یەک مانگ لە شەڕ، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گەیشتونەتە دەورەبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا و توانیویانە ژمارەیەک شاری ستراتیژی دەستبەسەردا بگرن. هەرچەندە بێ هیوایی پتر دروست دەبێت، بەشار ئەسەدیش هێندە پتر پەلاماری هاووڵاتیان دەدات. لەسەر ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپایە کاری جدی بکەن بۆ روخانی ئەسەد، داننان بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا وەکو نوێنەری راستەقینەی گەلی سوریا، رەنگە رێگە خۆشکەر بێت بۆ داڕشتنی یاسای هاوکاری سەربازی، کە هیچ پێویستی بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیش ناکات. ئەو کاتە تورکیا و قەتەر هاوکاری دەکەن ناوچەیەکی ئارامی دژە فڕین دەروست بکرێت، یاخود هێزە سەربازییەکانیان بەکاردەهێنن.




