"مركز الروابط": نێچیرڤان بارزانى، (یۆشیدا شیجرۆ)ى هه‌رێمى كوردستانى عێراق

هه‌ولێر-KDP.info- ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ى كه ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقى گرته‌وه، ده‌رهاوێشته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان له ساڵى 2003وه تاكو ئه‌مڕۆ دووباره كرده‌وه و هێنایه وه به‌ر قسه و باس، كه بریتین له گه‌نده‌ڵى مالى و ئیدارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ژارى و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى، تاكو به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانى سه‌ركردایه‌تىی كورد و گه‌شه‌كردن له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى به‌ربه‌سته‌كان.
دیسان تاكو به‌راروردكردنه‌كه له‌نێوان ئه‌و گه‌شه‌كردنه خێرایه‌ى كه هه‌رێم به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق ببێته بابه‌تێكى چه‌ور و تایبه‌ت له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه زۆربه‌یان سه‌ركه‌وتنى كوردیان به‌رز نرخاند له به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان.
توێژى سیاسیى كورد به‌شدار بوونه له‌و پێشكه‌وتنه، به‌تایبه‌تیش، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عێراق، كه ئێستا وه‌كو كه‌سایه‌تیى یه‌كه‌م له هه‌رێم وه‌سف ده‌كرێ و ڕۆڵى سه‌ره‌كیى هه‌بووه له دووباره‌ى ژیاندنه‌وه‌ى ئابووریى هه‌رێم و گه‌شه‌كردنه‌كه‌ى.
له كاتى به‌راوردكردن له‌نێوان نموونه پێشكه‌وتووه كوردییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نموونه یه‌كگرتووه‌كه‌ى به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق، كه ده‌ناڵێنن به ده‌ست وێرانبوونێكى به‌رجه‌سته‌كراو. زۆربه‌ى چاودێران وایده‌بینن، كه ئه‌گه‌ر ویستیان عێراق له تونێلى گه‌نده‌ڵى و ویرانه‌یى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسی ده‌ربچێ، ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان، كه نێچیرڤان بارزانى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات و نیمچه‌سه‌ربه‌خۆیه و له كه‌شێكى ئارام و كرانه‌وه‌ى سیاسی و هه‌ستانه‌وه‌ى ئابووریدا ده‌ژێت، به پێچه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق كه پڕه له ترس ویرانكارى، بكرێته نموونه‌یه‌ك و لاسایى بكرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناوچه كوردییه‌كه به درێژایى مێژووى رابردوو گرفتارى هه‌ڵمه‌ته‌كانى شه‌ڕ و كوشتن و جینۆساید بووه، به خێرایى تواناكانى خۆى كۆ كرده‌وه و جڵه‌وى له ده‌ست گرت وهه‌نگاوى نا به‌ره‌و داهاتوویێكى پڕ له ئارامى و خۆشى، حیزبه كوردستانییه‌كانیش به هه‌ندێ تاقیكردنه‌وه‌ى ترسناك و شه‌ڕ و كوشتاردا رۆیشتن، به‌ڵام هه‌ستیان به به‌رپرسیاری كرد و گه‌یشتنه لێكگه‌یشتن و زه‌مینه‌سازییان كرد بۆ چه‌سپاندنى ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ستوونه‌كانى بونیادنان و و پێشكه‌وتنى له ته‌نیشت به‌رز بێته‌وه و له ماوه‌ى چه‌ند ساڵی رابردوودا له ته‌مه‌نى كورتى حكوومه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى، پانتاییه‌كى فراوانى ئازادیى سیاسى په‌ره‌ى سه‌ند و تۆوى یه‌كه‌مى ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان شین بوو. حكوومه‌تى هه‌رێمیش هه‌نگاو به هه‌نگاو، رۆیشتنى به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى نوێى فره‌حزبى و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له ئه‌ستۆ گرتووه و، له‌گه‌ڵ هه‌رێمیكى كوردستانى پێشكه‌وتوو عێراقێكى پێشكه‌وتوودایه.
له‌كاتى سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، له نێوان ساڵانى 2004و2014، هه‌رێم گه‌شه‌یه‌كى خێراى ئابوورى كرد و، بووه هۆى گۆڕینى رواڵه عیمرانییه‌كه‌ى و، بۆ ماوه‌ى یه‌ك ده‌یه ته‌واو بووه جێى چاوى جیهانى ماڵ و كار. گه‌شبینى لاى هه‌ندێك له چاودێران گه‌یشته ئه‌وه‌ى وه‌سفى بكه‌ن وه‌ك موعجیزه‌یه‌كى ئابوورى و، پێشبینى بكه‌ن كه ببێته هۆنگ كۆنگى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. گه‌شه ئابوورییه‌كه كه ده‌یان ملیار دۆلارى تێدا به‌رهه‌مهێندرا له بوارى خانووبه‌ره و بونیادنانى ژێرخانى ئابوورى، له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014، داهاتى تاكه‌كه‌سیش له هه‌رێمى كوردستان 25% له چاو به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق زیادی كرد.
كرانه‌وه و ئابوورى و فراوانبوونى بازرگانى و دروستبوونى بڕوا و متمانه لاى سه‌رمایه‌داران، بوونه فاكته‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى پێگه‌یه‌كى سیاسیى دیار بۆ كوردستان و كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌كانى ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌ورووپایى و عه‌ره‌بى و كاركردنى سه‌دان كۆمپانیاى بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمى كوردستان.
دواى ده ساڵ له گه‌شه‌كردنى ئابوورى، هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2014، رووبه‌ڕووى چه‌ندین كیشه بۆوه، داعش سه‌رى هه‌ڵدا و نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره ڕووى له كوردستان كرد، نرخى نه‌وت دابه‌زى و هاوكات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و رێژه‌ى17% بودجه له لایه‌ن حكوومه‌تى به‌غداوه بڕدرا .
نێچیرڤان بارزانى بایه‌خێكى زۆرى به بوارى ئابووریى هه‌رێم دا، سیاسه‌تى گه‌شه‌كردنى سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی په‌یڕه‌و كرد، په‌ره‌ى به په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا، ئابووریى ناوخۆى پێش خست و سه‌رمایه‌ى ده‌ركى هێنایه وڵات، به‌رگرى له مافى ئافره‌ت كرد و گه‌شه‌ى به پرۆسه‌ى خوێندن و فێربوون دا. ژێرخانى ئابوورى بونیاد نایه‌وه، به‌تایبه‌تیش له تۆڕه‌كانى كاره‌با و ئیداره‌دانى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و نیشته‌جێكردن و ڕێگاوبان و دروستكردنى پرد و ڕیكخستنى ده‌رهێنانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش به ده‌ست نه‌دەهاتن ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانى له رووى سیاسییه‌وه جێگه‌ى رێزى حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق نه‌بوایه. له گوتارى سیاسی‌دا، دوور له بگره‌و به‌رده و ململانێیه‌كان، جه‌خت له رێكخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى كورد ده‌كاته‌وه. له‌نێو كوردیشدا، به كه‌سایه‌تییه‌كى میانڕۆ ناوزه‌د ده‌كرێ و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كه‌یدا هه‌یه. هزرى سیاسى ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ خواستى به‌غدا له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كى نه‌رمتر له ته‌وه‌جوهاتى نه‌ته‌وه‌ییى جوداخوازى له عێراق و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ. پشت به دیالۆگ ده‌به‌ستێ دوور له دروشم و وتار‌ى ئاگرین.
نێچیرڤان بارزانى جێگه‌ى رێزێكى زۆرى ده‌وایرى سیاسیى رۆژئاوایه، له سه‌رویشیانه‌وه، ده‌وایرى ئه‌مریكایى و رۆژهه‌ڵاتى. هه‌وڵى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌دات، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و سعوودیا. ئه‌وانیش به كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسیى گرینگى كوردى به تایبه‌تى و عێراقى به گشتى، دایده‌نێن.
كورته‌ى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه، كه نێچیرڤان بارزانى سیاسه‌تى هه‌لقۆستنه‌وه‌ى پێڕۆ كردووه بۆ به‌هێزكردنى هه‌رێمى كوردستان له رووى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منى و سه‌ربازى له ناوچه‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستی پڕ له ئاشوب. بنه‌ماى ئه‌ساسى كه له سه‌رى ده‌ڕوا ئه‌وه‌یه (با دۆستى هه‌مووان بین)؛ هه‌رئه‌وش بووه به هۆى قبووڵكردنى دیپلۆماسیەته‌كه‌ى له ئێستا و ده‌یه‌كانى داهاتوودا. ئه‌و ده‌ستكه‌وته سیاسى و ئابووریانه و، ئه‌و بنه‌مایه‌ى پێڕۆی ده‌كات له نێوخۆ و ده‌ره‌وه، (یۆشیدا شیجرۆ) سه‌رۆكوه‌زیرانى ژاپۆنمان دێنێته‌وه یاد، كه دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م بووه سه‌رقافڵه‌ى گه‌شه‌كردنى ژاپۆن. مێژوو ته‌نها كه‌سایه‌تییه‌كان ناهێنێته‌وه یاد، به‌ڵكو سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كانیش له ئیداره‌ى دەوڵه‌تیش دێنێته‌وه یاد.
نێچیرڤان بارزانیى كوردستانى عێراق و یۆشیدا شیجرۆى ژاپۆن چه‌ند به یه‌ك ده‌چن.
یه‌كه‌ى دیراساتى عێراقى
بنكه‌ى توێژینه‌وه و دیراساتى ستراتیژى




