٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گاردیان: بەسەدان ئافرەتی هیندی دەیەوێت چەکی هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەسەدان ئافرەتی هیندی لە شاری نیودەلهی دەیانەوێت چەکیان هەبێت، بۆ داکۆکیکردن لە خۆیان، لەسەرینی ئەو رووداوەی لەم دواییە رویدا و بە کۆمەڵ دەستدرێژی کرایە سەر کچێکی گەنجی تەمەن ٢٣ ساڵی و لەئاکامدا گیانی لەدەستدا. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئافرەت لەم شارەدا هەست بە دڵنیایی ناکەن،  ئێستا بارودۆخەکە خراپتر بووە و متمانەش بە دامودەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا نەماوە. دوای مردنی قوربانییەکە کە ناوی رمادە لە نەخۆشخانەکانی سنگافورە و سوتاندنی لاشەکەی بەپێی نەریتی هیندۆسەکان و فڕێدانە دەریای جانجەزی پیرۆز. مەسەلە بۆتە باسو خواسی سەر زاران و ترسێکی زۆری دروستکردووە لەمەڕ پەلاماردانی سێکسی و توندوتیژی، بە دەیان هەزار کەسیش خۆپیشاندانیان دژی ئەم کارە کرد و داوای توندترین یاسایان دژی تۆمەتبارانی ئەم کارە کرد. سیاسییەکانی هیندستان سەرەتا زۆر بایەخیان بە کێشەیە نەدا، بەڵام ئێستا خەریکی دانانی یاسای نوێن بۆ دادگاییکردنی تاوانباران لەسەرتاسەری وڵاتدا، بۆ ئەوەی سزای توندتر دژی ئەو کەسانە جێبەچی بکەن کە تاوانی هەڕەشەی سێکی ئەنجام دەدەن، رەنگە ئەم شەش کەسەی تاوانیان دژی روماد کرد، بە سزای لە سێدارە دان مەحکوم بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار