٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەسۆشیتدپریس: لێکۆڵێنەوە لەگەڵ باسم یوسف، بەڵگەی ئەوەیە مورسی سەرۆکێكی دیموکراسی نییە

سەرچاوە: KDP.info

نیشانەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات کە سەرۆک محەمەد مورسی ناتوانێت دیموکراسی بێت، وەکو ئەوەی میسرییەکان هیوای بۆ دەخوازن. هەنووکە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ بێژەری قۆشمەچی باسم یوسف دەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی لە بەرنامە تایبەتییەکەی خۆیدا سوکایەتی بە سەرۆک کردووە. باسم یوسف کۆپییەکی میسریانەی بێژەری قۆشمەچی ئەمەریکی " جۆن ستیوارت"ە. رەخنە و قسە گالتەجارییەکانی لەمەڕ سیاسەتی ئێستای میسر، بەشێکی زۆری ئیسلامییە سەلەفییەکانی توڕە کردووە، کە دین وەکو بەشێک لە سیاسەت بەکاردەهێنن. ئەمەش یەکەمین کاری سەرکوتکردنی راگەیاندکارانی میسر نییە، کە ترسێکی نوێی دەربارەی ئازادی رۆژنامەنووسی دروستکردووە. یەکێک لە کێشەکانی ئەم دواییە دەربارەی دەستوری میسر پەیوەست بوو بە مافی بنەڕەتی کە لە دەستوردا ئاماژەی پێکردووە و نابێت لەگەڵ بنەماکانی شەریعەی ئیسلامی و ئەخلاقی خێزان دژ بێت. ئەمەش دەبێتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و ئازادی راگەیاندن. لەمبارەوەش دەستور نەیتوانیوە گرتنی رۆژنامەنووسان زامن بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار