٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەندپێندنت: سارکۆزی پەنجا ملیۆن دۆلاری لە قەزافی وەرگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا نیکۆلای سارکۆزی پەنجا ملیۆن دۆلاری کاشی لە رژێمی سەرۆکی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی وەرگرتووە، بەڵگە نامەی بڕواپێکەر رۆژی یەکشەممە لەلایەن داگای فەرەنساوە ئەمەی چەسپاند. ئەم مەسەلەیە بەکاتێکی کەم لە پێش ئاهەنگەکانی کرسمس لەلایەن کەسێکی فەرەنسی بەرەگەز لوبنانی بەناوی زیاد تەقیەدین بڵاوبۆوە، کە وەکو پێوەندێکی رەسمی لە نێوان هەردوو لا بووە، هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا، کاری ناشەرعی دیکەش لە نێوان فەرەنسا و رۆژهەڵاتی ناوەراست رویدابێت.

هەمان کەس لە پێش دادوەری لێکۆڵینەوەی فەرەنسی ئاشکرای کردووە کە دەتوانێت کتیىێک دەربارەی سارکۆزی بنووسێت دەربارەی ئەو ماوەی کاری بۆ هەڵبژاردنەکان لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی لە نێوان 2006-2007دەکرد و لەلایەن تەرابلسەوە پاڵپشتی دەکرا، هاوکاری پارەکەش بەردەوام بوو تاکو سارکۆزی بووە سەرۆک. هەمان کەس دەڵێت ئەم پارەیە لە پەنجا ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاندووە و کارەکەش بەشێوەیەکی ناشەرعی بەرێوەچووە، دیارە ئەم مەسەلەیە لە رۆژانی هێرشە ئاسمانییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا دژی رژێمی روخاوی لیبیا لە ساڵی   2011لەلایەن سەیفوئیسلامی کوڕی قەزافییشەوە باسکراوە. سەرچاوە نزیکەکانی سارکۆزی ئەم قسەو باسانە رەتدەکەنەوە و دەڵێن ئامانج لەم هێرشانە بەرژەوەندی تایبەتی بەدواوەیە. سەرۆکی پێشووی فەرەنساش هەندێک شتی نزیک لەم بابەتەی کاتی خۆی لە راگەیاندنی فەرەنسا رەتکردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار