٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

هاوکاریی خێزانە بێسەرپەرشتەکان کرا

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی کۆمەڵێک خێرخواز مانگانە بڕە هاوکارییەک دەبەخشێتە خێزانە بێسەرپەرشتەکان لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی باری ئابووریی خێزانەکان.

 

لە درێژەی دابەشکردنی هاوکارییەکاندا لە ڕێکەوتی ١٧/٧/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی خێرخوازێک لە کەرکووک مووچەی مانگانە بۆ ١٥ خێزان و لە پارێزگای دهۆک بۆ ٣٥ خێزانی بێسەرپەرشت دابین دەکات.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی خێرخوازان، مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆ هەریەکە لە ٢٣١ خێزانی بێسەرپەرشت کە پێشتر لە لایەن تیمەکانی دەزگاوە ناویان تۆمار کراوە دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار