موبەریدە بۆ ئاوارەکانی کەرکووک دابین دەکرێت"

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە هەڵمەتێکدا موبەریدە بۆ ٣٤٦ خێزانی ئاوارەی کەرکووک، کە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن دابین دەکات.
نزیکەی نۆ مانگ بەسەر ئاوارەبوونی هەزاران هاووڵاتیی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەریدا تێدەپەڕێت، هەتا ئێستاش بەشێکی زۆری ئاوارەکان لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.
بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کەرکووک لە وەرزی گەرمادا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٨/٧/٢٠١٨ لە پرۆژەیەکی خێرخوازیدا موبەریدەیان بەسەر ٣٤٦ خێزانی ئاوارەی کەرکووکدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
